داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت گۆشتی سەر شەقامەكان نەكڕن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت گۆشتی سەر شەقامەكان نەكڕن


بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك گۆشتی ئاژەڵدا گرتوە كە لەسەر شەقامەكان بەشێوەی ناتەندروست بەهاوڵاتیان فرۆشراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (2021.5.11) شۆڕش كەمال، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رایگەیاند:‌ بەهاوكاری بەڕێوەبە‌رایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی، لیژنەكان دەستیان‌ بەسەر بڕێك گۆشتی ئاژەڵدا گرتوە كە بەبێ رەچاوكردنی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، بەشێوەی ناتەندروست و نایاسایی لەسەر شەقامەكان بەسەر ‌هاوڵاتیاندا ساغكراوەتەوە.

وتیشی:"گۆشتی ئەو ئاژەڵەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشكنین بۆ ئاژەڵەكە و گۆشتەكەشی نەكراوە و نازانرێت هەڵگری كام جۆر نەخۆشییە، بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت".

رونیكردەوە:"یەكێك لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رۆژانە بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لیژوای یەكی پاراستنی سلێمانی بەدواداچون بۆ سەربڕینی ئاژەڵ و فرۆشتنی گۆشتەكەیەتی لەسەر شەقامەكان دەكات، لە هەرشوێنێك دەستی بەسەردا بگیرێت، رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی دەكرێت بۆ لەناوبردن".
ئاماژەی بۆئەوەكرد، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو گۆشتەی دەستی بەسەردا گیراوە رەوانەی ڤێتێرنەری دەكرێت بۆ لەناوبردن وەهەروەها ئەو كەرەستانەشی لە پیشەكەدا بەكارهێنراون لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت.

لەكاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سكاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەكان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ