بە درێژایی مێژووی بەشەرییەت ، لە بەرپرسانی کورد ڕووقایمتر نەبووە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە درێژایی مێژووی بەشەرییەت ، لە بەرپرسانی کورد ڕووقایمتر نەبووە

لەسایەی دەسەڵاتداری ئەوان سەدان مامۆستا تەنها بە تاوانی داواکردنی مافە ڕەواکانیان دەستگیرکران ، هەندێکیان تائێستاش لە زینداندان ، هاوکات چەندین مامۆستا شەهیدبوون ، هەر لەسایەی دەسەڵاتی ستەمکارانەی ئەوان مامۆستا شەقی تێ هەڵدرا .
هەشت ساڵە لەسایەی ئەوان مامۆستایان برسی و بێمووچە دەکرێن و بە پاساو و ناوی جۆڕاوجۆر چەند جۆڕە دزییەکی ئاشکرا لە مووچە و بژێوی مامۆستایان دەکرێت .
سەرەڕای ئەوەی ئەو بێحورمەتییەی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و حکوومەت بە پرۆسەی پەروەردە و خوێندیان کردووە لە دواکەوترین وڵاتی دونیا و بەدرێژایی میژوو وێنەی نەبووە و نییە .
کەچی بەرپرسانی حکومەت و حیزبە حکومڕانەکان زۆر ڕووقایم و بێ شەرمانە بروسکەی پیرۆزبایی بۆ ساڵڕۆژی ڕێکخراوێکی ئێکسپایەری مامۆستایان دەنێرن و کۆمەڵێک قسەی زلی بێکردار ڕێز دەکەن ، کۆمەڵە قسەیەک نەخۆیان بڕوایان پێیەتی نە یەک ووشەی لێ جێ بەجێدەکەن ، هێندەیان لەو دڕۆیانە دووبارە کردۆتەوە ، ئەگەر ڕوویان هەبێت لە کۆڕێکدا ڕووبەڕوو بە مامۆستایانی بڵێن هەمووان وەکو زنجیرە درامای ژاڵە دەڵێین
لەبەرمانە ، لەبەرمانە
کۆمەڵ قسەیەک منداڵەکانیشمان گاڵتەیان پێێ دێت .
ڕۆژێک کاکە بارانی کوڕم داوای شتێکی لێکردم ، منیش ووتم بەسەرچاو
ئەویش ووتی باوکە تۆش بووی حکومەت ، هەر دەڵێی بەسەر چاو و هیچت دیار نییە .
والسلام
ــــــــــــــ
 

هه‌واڵی گرنگ