كاتانیچ لیستی یاریزانانی عێراقی بۆ بەشداری كردن لە پاڵاوتنەكان ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتانیچ لیستی یاریزانانی عێراقی بۆ بەشداری كردن لە پاڵاوتنەكان ڕاگەیاند

 

ستریچكۆ كاتانیچی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی بۆ بەشداری كردن لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2023ی چین رایگەیاند و گەشتی وڵاتی بەحرێنیان كرد بۆ تەواو كردنی یارییەكانی پاڵاوتن.

بۆ گۆڵچی هەریەك لە جەلال حەسەن و فەهد تالیب و ئەحمەد باسل بانگهێشت كراون.

بۆ بەرگری عەلا مەهاوی و مستەفا محمد و ئەحمەد ئیبراهیم و سەعد ناتق و عەلی فائیز و مەیسەم جەبار و كەرار عامر و عەلی عەدنان و زەرغام ئیسماعیل ناویان هاتوە.

لە هێڵی ناوەراستیش هەریەك لە ئەمجەد عەتوان و صەفا هادی و بەشار رەسەن و محمد قاسم و عەلی حوصنی و سەجاد جاسم و ئیبراهیم بایش و هومام تاریق و شێركۆ كەریم و حوسێن عەلی بانگهێشت كراون.

لە هێرشبردنیش عەلال عەبدول زەهرە و ئەیمەن حوسێن و موهەنەد عەلی و محمد داود ناویان هاتوە.

عێراق لە پاڵاوتنەكان لە كۆمەڵەی سێیەم یاری دەكات و لە پێنج یاری خاوەنی 11 خاڵەو پێشەنگی گرتوەو بەجیاوازی دوو خاڵ لە پێش بەحرێنی دووەم دێت و بەجیاوازی پێنج خاڵ لە پێش ئێرانی سێیەم دێت بەڵام یارییەكی لە ئێران زیاتر ئەنجامداوە.

بریاریشە یارییەكانی ئەم كۆمەڵەیە بەشێوەی گردبونەوە لەوڵاتی بەحرێن تەواو بكرێت و لە حەفتی مانگی داهاتوو یاری یەكەمی عێراق بەرامبەر كەمبۆدیا دەبێت و یاری دووەمی لە 11 هەمان مانگ بەرامبەر هۆنك كۆنگ دەبێت و یاری سێیەمیشی لە 15 مانگ بەرامبەر بە ئێران دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ