زاخۆ ماڵئاوایی لە قۆناغی هەشتی جامی عێراق كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زاخۆ ماڵئاوایی لە قۆناغی هەشتی جامی عێراق كرد

 

یانەی زاخۆ ماڵئاوایی لە قۆناغی هەشتەمی جامی یانەكانی عێراق كرد پاش ئەوەی لەسەر یاریگای خۆی بە یانەی قوەجەوییە دۆڕا.

یارییەكە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ ئەنجامدرا، لەكاتی ئاسایی هەردوو یانە دەرفەتی گۆڵ كردنیان بۆ رێككەوت بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە تۆمار كردنی گۆڵ گێمی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەنجامی یارییەكە، پەنایان بردە بەر لێدانی یەكلاكەرەوە لەخاڵی سزا یانەی قوەجەوییە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بردنەوەی تۆمار كرد، یاریزانانی قوەجەوییە سەرجەم لێدانەكانیان گۆڵ تۆمار كرد، هەرچی یاریزانانی زاخۆیە لێدانێكیان لەلایەن یاریزان هیلیۆ مۆنتیرۆی بەرازیلی بەفیرۆدا، زاخۆ ماڵئاوایی كرد، قوەجەوییە گەیشتە یاری پێش كۆتایی.

 

هه‌واڵی گرنگ