لەخولی پلەدووی كوردستان پەیام و پیرەمەگرون بەرامبەر بوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی پلەدووی كوردستان پەیام و پیرەمەگرون بەرامبەر بوون

 

لەیارییەكانی جەولەی چوارەمی خولی پلەدووی یانەكانی كوردستان لەسەر یاریگای هەڵەبجە یانەی وەرزشی پەیام میوانداری یانەی پیرەمەگرونی كرد لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی حەفتەم.

دوای ركابەرییەكی بەهێزی نێوان هەردوو یانە لەیارییەكە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون، بەم ئەنجامەش یانەی پەیام سەركەوتنی بۆ قۆناغی 16می خولەكە بەدەست هێناو ژمارەی خاڵەكانی لە پێشەنگ بوو بە حەفت خاڵ ، یانەی پیرەمەگرونیش بووە خاوەنی شەش خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتوەو هیچ یارییەكی نەماوە لەخولەكە تا ئێستا سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست نەهێناوەو لە چاوەڕوانی ئەنجامی یارییەكانی دواین جەولەیە.

لەهەمان كۆمەڵە لەیارییەكی تردا بابان بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە پێشەوای بردەوە.

تاوەكو ئێستا یانەكانی پەیام و شۆریجە و دوكان و ڕانیەو بازیان و خورماڵ و قەڵادزێ و ڕەواندوز و پیشەسازی و بەردەڕەش سەركەوتوون بۆ قۆناغی داهاتوو.

 

هه‌واڵی گرنگ