هەڵبژاردەی عێراق پێشەنگی كۆمەڵەكەی وەرگرتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەڵبژاردەی عێراق پێشەنگی كۆمەڵەكەی وەرگرتەوە

 

هەڵبژاردەی عێراق گەرایەوە پلەی یەكەمی كۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر و جامی ئاسیای 2023ی چین پاش ئەوەی لەیارییەكانی جەولەی نۆیەم لەسەر یاریگای محەرەق بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە كەمبۆدیای بردەوە.

هەر لەگەڵ دەست پێكردنی یارییەكە لەخولەكی یەكەم موهەنەد عەلی كازم گۆڵی یەكەمی عێراقی تۆمار كرد،پاشان بەشار رەسەن لەخولەكی 23 تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی دووەم،دوای چوار خولەكی تر عەلی عەدنان بەلێدانی سزا تیپەكەی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم گێمی یەكەمیش بەم سێ گۆڵە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە 10 خولەك سۆبوای فیسال تاكە گۆڵەكەی كەمبۆدیای تۆمار كرد، لەكۆتا خولەكیش صەفا هادی گۆڵی چوارەمی بۆ عێراق تۆمار كرد، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات و عێراق بووە خاوەنی 14 خاڵ گەرایەوە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكە.

هه‌واڵی گرنگ