لەخولی پلەیەكی عێراق نەورۆز لە عەلەمی بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی پلەیەكی عێراق نەورۆز لە عەلەمی بردەوە

 

لە جەولەی هەشتەمی خولی پلەیەكی یانەكانی عێراق لە كۆمەڵەی یەكەم یانەی نەورۆز شوێنی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی باشتر كرد خۆی لە یانەی پێشەنگیش نزیك كردەوە.

نەورۆز لەسەر یاریگای خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە عەلەمی بردەوە، بەم بردنەوەیەش بووە خاوەنی 17 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوەو جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ عفكی پێشەنگ كردە یەك خاڵ.

هەر لەخولەكە برایەتی بە گۆڵێك بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە مەصافی جنوب دۆرا، كەربەلا و عفك بەگۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون،جەیش و كوفە بەهەمان ئەنجام بەرامبەر بوون،دیفاع مەدەنی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە شەرگاتی بردەوە،سوق ئەلشیوخ بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە حوسێنی بردەوە،گازی باكور و جنسیە بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ