لەخولی پلەیەكی عێراق دهۆك و پێشمەرگەی سلێمانی دۆڕان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی پلەیەكی عێراق دهۆك و پێشمەرگەی سلێمانی دۆڕان

 

لەیارییەكانی جەولەی هەشتەمی خولی پلەیەكی یانەكانی عێراق لە كۆمەڵەی دووەم هەردوو یانەی دهۆك و رمادی توشی دۆران بوون.

دهۆك لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە یانەی صناعە دۆرا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر، بەم دۆرانەش چانسی دهۆك زیاتر لاواز دەبێت لە بەدەست هێنانی پلیتی گەیشتنەوە بە ریزی یانە نایابەكان، صناعە لە پێشەنگ بووە خاوەنی 22 خاڵ، دهۆكیش بە 12 خاڵ پلەی شەشەمی گرتوە.

لەیارییەكی تردا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە یانەی رمادی دۆرا، رمادی بەم بردنەوەیە بووە خاوەنی 15 خاڵ پلەی سێیەمی گرتوەو پێشمەرگەی سلێمانی بە هەشت خاڵ پلەی نۆیەمی گرتوە.

لەیارییەكانی تریشدا میسان و مرور بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون،سامەرا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئەكەدی بردەوە،بابل بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئیتیفاقی بردەوە،صلێخ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە بەحری بردەوە،ناصریە بە هەمان ئەنجام لە دیالەی بردەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ