فەرمی ... ساری بووە راهێنەری لازیۆ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرمی ... ساری بووە راهێنەری لازیۆ

 

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی لازیۆ ، ماوریسیو ساری وەك راهێنەری یانەكە لەشوێنی سیمیۆنی ئینزاگی دەستبەكاركرد.

 

سیمۆن ئینزاگی، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ یانەی لازیۆ پلەی شەشەمی ریزبەندیی سێریای ئەی بەدەستهێنا و یانەکە بلیتیکی یۆرۆپالیگی بردەوە، لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا رۆیشتنی خۆی لە یانەکە راگەیاند و دوای چەند رۆژێک لە جێگەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بووە راهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی پاڵەوانی سیریا ئەی.

 

بەپێی رێککەوتنی نێوان یانەکە و راهێنەرەکە، ساری تاوەکو مانگی شەشی ساڵی 2023 سەرپەرشتی مەشقەکانی یانەی لازیۆ دەکات و یانەکە بەڵێنی پێداوە چەند گرێبەستێکی نوێی بۆ بکات، بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتووی سێریا ئەیدا رکابەری لەسەر نازناوەکە بکات.

هه‌واڵی گرنگ