ڤاینالدۆم بووە یاریزانی پاریس سان جێرمان
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤاینالدۆم بووە یاریزانی پاریس سان جێرمان

 

جۆرجینیۆ ڤاینالدۆمی ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا تەنها یەك هەنگاوی ماوە بۆ ئەوەی بەفەرمی ببێتە یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی.

ڤاینالدۆم بۆندەكەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول كۆتایی پێهات و بریاریدا خولێكی دیكە تاقی بكاتەوە ، بۆ ئەم مەبەستە ئەستێرە هۆڵەندییەكە نزیكبوونەوەی لەیانەی پاریس سان جێرمان دووپات كردۆتەوە.

رۆژنامەی لۆپاریسیان فەرەنسی دووپاتی كردۆتەوە ، ڤاینالدۆمی تەمەن (30) ساڵان پشكنینی پزیشكی لە فەرەنسا ئەنجامداوە و بۆتە یاریزانی تیپەكە.

جێی باسە یانەی بەرشلۆنە سەركەوتوونەبوو لە یەكلاییكردنەوەی بۆندی ڤاینالدۆم كە ماوەی سێ هەفتە لەسەر هێڵ بوو بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە.

هه‌واڵی گرنگ