جۆكۆڤیچ و نادال لە قۆناغی پێشكۆتایی جامی فەرەنسای كراوە رووبەرووی یەكتردەبنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جۆكۆڤیچ و نادال لە قۆناغی پێشكۆتایی جامی فەرەنسای كراوە رووبەرووی یەكتردەبنەوە

 

نۆڤاك جۆكۆڤیچی سربی بە بردنەوەی لەیاریزانی ئیتاڵی (ماتیۆ بیرتینی) گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی پاڵەوانیەتی جامی فەرەنسای كراوە ناسراو بە رۆڵان گارۆس.

جۆكۆڤیچ لە یارییەكەدا پێویستی بە سێ سەعات و نیو هەبوو بۆ ئەوەی یارییەكە لەئەستێرە ئیتاڵییەكە بباتەوە.

خاڵی كۆمەڵەكان (3 – 6) (2 – 6) (7 – 6) (5 – 7) بووە ، بەمەش گەیشتە قۆناغی پێشكۆتایی و لەو قۆناغەش رووبەرووی یاریزانی ئیسپانی رافائێل نادال دەبێتەوە.

ئەمەو لەیارییەكەدا لە كۆمەڵەی چوارەم یارییەكە وەستا تا ئەو كاتەی زیاتر لە (5) هەزار هاندەر یاریگایان بەجێهێشت بەهۆی چوونی كاتی یارییەكە بۆ قەدەغەی هاتوچۆ كە لە پاریس لە كاتژمێر (10:00) شەوەوە جێبەجێ دەكرێت.

هه‌واڵی گرنگ