بنزیمە : خەونی من بەدەستهێنانی تۆپی زێرینە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بنزیمە : خەونی من بەدەستهێنانی تۆپی زێرینە

 

كەریم بنزیمەی فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی پێشەوەی كەڵەشێرەكان دڵخۆشی خۆی بە گەرانەوەی بۆ ریزەكانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی راگەیاند.

كەریم بنزیمە لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس وتی : " من هەستم بە خۆشییەكی زۆر كردووە بە گەرانەوەم بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا".

وتیشی : " من ئێستا لە دۆخێكی زۆر باشدام ، پێم وایە ئێستا من دڵخۆشترین كەسی ئەم جیهانەم".

دەشڵێت : " هەموو كەسێك لێدانی سزا لەدەست دەدات ، ناوی كەسێكم پێ بڵێن لێدانی سزای لەدەست نەدابێت ، ئەمە یارییەكی دۆستانەبوو لەبیرمانكرد ، ئەوەی گرنگە بتوانین هاوكاری هەڵبژاردەكەمان بین".

بنزیمە دەڵێت : " مباپی یاریزانێكی گرنگە ، ئەو لە مەشقەكان زۆر خێرایە ، راستە تەمەنی بچوكە بەڵام هەموو شتێك لەیاریگا دەكات".

لەكۆتاییدا ئەستێرە فەرەنسییەكە وتی : " خەونی من ئەوەیە ببمە باشترین یاریزانی جیهان و تۆپی زێرین ببەمەوە ، ئێستا زیاتر لە هەموو كاتێك بیری لێدەكەمەوە".

هه‌واڵی گرنگ