پورتوگال بەچوار گۆڵ گۆڵبارانی ئیسرائیلی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پورتوگال بەچوار گۆڵ گۆڵبارانی ئیسرائیلی كرد

 

لە درێژەی یارییە ئامادەكارییەكان بۆ جامی یۆرۆ كە بریارە سبەی دەستپێبكات ، هەڵبژاردەی پورتوگال لە یاریەكی دۆستانەدا بەرامبەر ئیسرائیل یاریكرد.

پورتوگال بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر یاریەكەی بردەوە، لەسەرەتادا و لەخولەكی (42) برۆنۆ فێرناندێز گۆڵی یەكەمی بۆ هەڵبژاردەی پورتوگالی تۆماركرد، لەدوای دوو خولەك لەم گۆڵە كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی پورتوگێز تۆماركرد، لە گێمی دووەمدا جواو كانسێلۆ لەخولەكی (86) پورتوگالییەكانی كردە خاوەن گۆڵی سێیەم ، لەدواین خولەكی یارییەكەشدا برونو فیێرناندێز گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی پورتوگالی تۆماركرد.

جێی باسە پورتوگال لە یەكەم یاری خۆی لە جامی یۆرۆ ڕووبەروی هەڵبژاردەی هەنگاریا دەبێتەوە.

هه‌واڵی گرنگ