چوار یاریزانی عەرەب لە یۆرۆ ئەسپی خۆیان تاو دەدەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چوار یاریزانی عەرەب لە یۆرۆ ئەسپی خۆیان تاو دەدەن

 

تەنها یەك رۆژ ماوە , یارییەكانی یۆرۆی (2020) لە (11) یاریگا و وڵات دەستپێدەكات كە بریار بوو ئەم پاڵەوانیەتیە لە هاوینی رابردوو ئەنجامبدرێت بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەیرانە تەندروستییەكان بۆ ئەمساڵ دواخرا.

بۆ جاری یەكەمە لەمێژووی یۆرۆ , لە زیاتر لەچەند وڵاتی ئەنجامبدرێت و ئەمجارە لە (11) وڵات یارییەكان بەرێوەدەچن , ئەمەش گروتینێكی زۆری بۆ پاڵەوانیەتییەكە دروست كردووە.

پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا یان یۆرۆ بە دووەم بەهێزترین پاڵەوانیەتی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەكان دادەنرێت لەدوای یارییەكانی جامی جیهانی , بریاریشە رۆژی هەینی بەیاری نێوان توركیا و ئیتاڵیا دەست پێ بكات.

ئەوەی لەم راپۆرتە مەبەستە , چوار یاریزانی بەرەگەز عەرەب هەن بەدوای سەركەوتن دەگەرێن لەم پاڵەوانیەتیە و دەیانەوێت ببنە ناوێكی دیار لە كێبركێیەكان.

یەكەم یاریزان كەریم بنزیمەی فەرەنسییە كە دوار چوار ساڵ بۆ جاری یەكەم بانگهێشتی یارییەكانی هەڵبژاردەی فەرەنسا كرایەوە , ئەم ئەستێرەیەی یانەی ریال مەدرید بە رەگەز جەزائیرییە و هەڵگری رەگەزنامەی فەرەنسایە , لەگەڵ هەڵبژاردەی كەڵە شێرەكان (82) یاری ئەنجامداوە و (27) گۆڵی تۆماركردووە و (19) گۆڵی دروست كردووە.

كەریم بنزیمە سێیەم یۆرۆیە بەشداری دەكات ، بەڵام بەدوای یەكەم گۆڵ دەگەرێت لە پاڵەوانیەتیەكە, پێشتر لەهەردوو جار نەیتوانیوە تۆڕی گۆڵی ركابەر بهەژێنێت ، بۆ ئەمەش پشت بە ئامارەكانی مۆندیال دەبەستێت كە توانیبووی لە (2014) گۆڵ بۆ هەلبژاردەی فەرەنسا تۆمار بكات.

كەریم بنزیمە لەم وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد ، لەسەرجەم پێشبركێیكان بەشداری 46 یاری كرد , توانی (30) گۆڵ بۆ یانەكەی تۆماربكات.

دووەم یاریزان ویسام بن یەدیری تونسییە كە لەریزەكانی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی مۆناكۆ یاری دەكات ، ئەم یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەی كەڵەشێرەكان توانیویەتی(13) یاری بەشداری بكات ، لەوكاتەی (2) گۆڵی تۆماركردووە و (2) گۆڵی دروست كردووە.

سێیەم یاریزانیش لە بەلجیكایە ئەویش ناسر شازڵییە تەمەنی بۆتە (31) ساڵ و بەرەگەز خەڵكی وڵاتی مەغریبە و هەڵگری رەگەزنامەی بەلجیكایە , ئەم یاریزانە لە (64) بۆنە بە درێسی بەلجیكا بەدیاركەوتووە (8) گۆڵی تۆماركردووە و (9) گۆڵی بۆ هاورێیەكانی دروست كردووە.

چوارەم یاریزانیش ، یاسین ئەمینە كە لەریزەكانی هەڵبژاردەی فینلەندا یاری دەكات ، ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری یەكەمە لە یۆرۆ بە درێسی هەڵبژاردەكەی بەدیار دەكەوێت كوڕی باوكێكی مەغریبییە و ئەمساڵ ئاستێكی نمونەیی لەگەڵ یانەكەی پێشكەش كردووە.

هه‌واڵی گرنگ