لەسەر یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ لە رۆمای پایتەخت، بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی دیاری كراو لە هاندەران لەیاری كردنەوەی یۆرۆی 2020 هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە توركیای بردەوە.
لەخولەكی 53 ئیتاڵیایەكان گۆڵی یەكەمیان لەیارییەكە تۆمار كرد، پاش ئەوەی بیراردی یاریزانانی بەرگری توركیای بڕی و تۆپەكەی بەرز كردەوە بۆ ناو هێڵی سزاو بەر یاریزانی بەرگری (میرح دیمیرال) كەوت و بەهەڵە گۆڵی یەكەمی بۆ ئیتاڵیا تومار كرد ئەمەش بووە جێگەی دڵخۆشی یاریزانان و هاندەرانی ئیتاڵیا.
لەخولەكی 66 ئیتاڵیا گۆڵی دووەمی تۆماركرد لەلایەن (شیرۆ ئیمۆبێلی) پاش ئەوەی سوودی لەو تۆپە وەرگرت گۆڵچی توركیا گەراندیەوەو ئەویش لە شوێنی گونجاو وەستا بوو خستیە گۆڵەوە.
دوا گۆڵی ئیتاڵیاش لە هەڵەیەكی گۆڵچی توركیا لەخولەكی 79 لەلایەن لۆرینزۆ ئنسینی تۆمار كرا، ئەم گۆڵەش ئیتاڵیای بەرەو سەركەوتنێكی گەورە بردوو خۆشی خستە دڵی هاندەرانی ئامادەبوونی یاریگا.
یارییەكەش بە بردنەوەی ئیتاڵیا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر كۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگی لە یەكەمین یاری پاڵەوانێتی یۆرۆ بەدەست هێنا.