گاریس بێل: هەست بە پاڵەپەستۆ ناكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گاریس بێل: هەست بە پاڵەپەستۆ ناكەین

 

گاریس بێلی كاپتنی هەڵبژاردەی وێڵز بەر لەیاری یەكەمی تیپەكەی لە یۆرۆ بەرامبەر بە سویسرا رایگەیاند هەست بە هیچ پاڵەپەستۆیەك ناكەن ئەمەش دوای ئەوەیە پێنج ساڵ بەر لە ئێستا لەهەمان پاڵەوانێتی بێل ئەستێرە بوو".

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیارییەكە بێل گوتی :"بەهۆی ئەوەی لەساڵی 2016 بەدەستمان هێنا خەڵك بروای وایە پاڵەپەستۆمان لەسەرە ، بەڵام ئێستا ئێمە تیپێكی جیاوازمان هەیە و لە پاڵەوانێتیەكی نوێ یاری دەكەین، ئاسان نیە بڵین پاڵێوراوین، بەڵام چەند یارییەكی زەحمەتمان هەیە ئێمەش ئامادەین بۆ سەرجەم یارییەكان، ئەركی ئێمە هەوڵدانە بۆ تێپەڕاندنی ئەم كۆمەڵەیە".

 

هه‌واڵی گرنگ