جۆكۆفیچ لە نادالی بردەوەو گەیشتە یاری كۆتایی رۆلان گارۆس
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جۆكۆفیچ لە نادالی بردەوەو گەیشتە یاری كۆتایی رۆلان گارۆس

 

لە یارییەكی پڕ لە ركابەری نۆڤاك جۆكۆفیچی صربی بە سێ كۆمەڵە بەرامبەر بە یەك كۆمەڵە لە رافائیل نادالی ئیسپانی بردەوەو خۆی گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی فەرەنسای كراوە، رۆلان گارۆس دووەمین گەورەترین پاڵەوانێتی گراند سلام.

سەرەتا نادال كۆمەڵەی یەكەمی بردەوە بەئەنجامی (6 – 3) پاشان جۆكۆفیچ ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردوو سێ كۆمەڵەی لەدوای یەكی بردەوە بەئەنجامەكانی (6-3) ، (7-6) ، (6-2) ، لە پێشتردا نادال 13 جار نازناوەكەی بەدەست هێناوەو خاوەن ژمارەی پێوانەییە، هەرچی جۆكۆفیچە یەكجار لەساڵی 2016 بەدەستی هێناوەو دەیەوێت بۆ جاری دووەم بەدەستی بهێنێت.

كۆی خەڵاتە داراییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە دەگاتە 17 ملیۆن و 171 هەزار و 108 دۆلار.

 

هه‌واڵی گرنگ