مارتینز: دەمانەوێت سەرەتایەكی بەهێزمان هەبێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مارتینز: دەمانەوێت سەرەتایەكی بەهێزمان هەبێت

 

رۆبەرتۆ مارتینزی ئیسپانی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا باس لە ئامادەكارییەكانی تیپەكەی بۆ یەكەمین یاری یۆرۆ بەرامبەر بە روسیا لە كۆمەڵەی دووەم دەكات.

مارتینز لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیارییەكە گوتی :" پێشبینی دەكەم لەیاری ئەمشەو بەرامبەر بە روسیا هازارد لەسەر كورسی یەدەگ بێت، پێویستمان بە ئارامیە لەگەڵ هازارد تا بەتەواوی چاك دەبێتەوەو دەگەڕێتەوە یاری كردن بەشێوەیەكی دروست".

گوتیشی:" بروام وایە لەرووی دەرونی بوونی هازارد لەیاریگا بۆ ئێمە زۆر گرنگە، بەڵام دەبێت بزانین توانای یاری كردنی ئەم یاریزانە چەند خولەكە، ئامانجی ئێمە ئامادەبوونی ئەم یاریزانەیە لە یاریگا".

لەدرێژەی قسەكانیدا گوتی :" دی بروین بۆ ئەم یارییە بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكات بەڵام هەوڵ هەیە بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادەبێت و بەشداری بكات".

لەكۆتایشدا گوتی :" یاری ئەمشەومان بەرامبەر بە روسیا ئاسان نیە بەتایبەتی كاتێك لەسەر یاریگای خۆی یاری دەكات، كاری ئێمە بەدەست هێنانی ئەنجامێكی باشە و دەمانەوێت سەرەتایەكی بەهێزمان هەبێت".

 

هه‌واڵی گرنگ