ڕاهێنەری ڕوسیا: بردنەوە لە بەلجیكا ئاسان نیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕاهێنەری ڕوسیا: بردنەوە لە بەلجیكا ئاسان نیە

 

ستانیسلاس چیرچیسۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ڕوسیا تا ئێستاش بروای وایە بەلجیكا خاوەن پێكهاتەیەكی بەهێزە بردنەوە لەم تیپە ئاسان نیە.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیارییەكە راهێنەری روسیا گوتی:" ئێمە پێكهاتەیەكمان هەیە 18 یاریزانی جامی جیهانی رابردووی تێدایە، سێ جار بەرامبەر بەلجیكا یارییمان كردووە هەرسێ جارەكەش یاری بە جۆش و خرۆش بووە".

گوتیشی:" ئامانجی ئێمە بۆ بردنەوەیە لەیاری ئەمشەو، راستە لەدوو یاری رابردوو دۆراوین، بەڵام دەبێت ئەوەشمان لەبیربێت بەلجیكا ئێستاش تیپێكی نایابە".

لەكۆتایشدا گوتی :" تیپەكەمان بەشێوەیەكی باش ئامادەیە، ئامانجی سەرەكیمان تێپەڕاندنی قۆناغی یەكەمە پاشان بیر لە قۆناغەكانی داهاتوو دەكەینەوە".

 

هه‌واڵی گرنگ