لە یارییەكی نائاسایی فنلندا لە دانیماركی بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە یارییەكی نائاسایی فنلندا لە دانیماركی بردەوە

 

یارییەكانی یۆرۆ بەردەوامی هەیەو لە كۆمەڵەی دووەم لە دێربی ئەسكەندەنافیا هەڵبژاردەی فنلندا لە یارییەكی نائاسایی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی دانیماركی بردەوە.

یارییەكە بەشێوەیەكی بائاسایی بەڕێوەچوو تا خولەكەكانی كۆتایی گێمی یەكەم، لەو كاتەدا یاریزانی دانیمارك و ئینتەرمیلان كریستیان ئیریكسن بەبێ ئەوەی لە هیچ یاریزانێك نزیك بێت لە یاریگا كەوتە خوارەوەو بە خێرایی فریاكەوتنی سەرەتایی بۆ ئەنجامدراو گواسترایەوە نەخۆشخانە پاش یارییەكە ڕاوەستا و دوای زیاتر لە دوو كاتژمێر یارییەكە دەستی پێكردەوە پاش ئەوەی زانرا تەندروستی یاریزانەكە جێگیرە.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی یەكەم بەیەكسان بوون بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لە گێمی دووەم لەخولەكی 59 گویل بۆهاتیالۆ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ فنلندا تۆمار كرد، لەبەرامبەردا دانیمارك هەوڵی زۆریدا بۆ تۆمار كردنەوەی گۆڵی بەرامبەر لەخولەكی 74 بیر ئەمیل هۆبێرگ لێدانێكی سزای بۆ دانیمارك لەدەستدا، ئەنجامی یارییەكەش تا كۆتایی وەك خۆی مایەوەو فنلندا سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.

 

هه‌واڵی گرنگ