لەخولی پلەیەكی عێراق نەورۆز هاتە پلەی یەكەم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی پلەیەكی عێراق نەورۆز هاتە پلەی یەكەم

 

یانەی نەورۆز هاتە پلەی یەكەمی ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەمی خولی پلەیەكی عێراق پاش ئەوەی لەسەر یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی جەیشی بردەوە.

لەیارییەكانی جەولەی نۆیەم نەورۆز میوانداری جەیشی كرد، لەیارییەكە نەورۆز بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی تۆمار كردوو خۆی گەیاندە پلەی یەكەمی ریزبەندی ژمارەی خاڵەكانی بوو بە 20 خاڵ.

لەیارییەكی تردا برایەتی لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە حوسێن دۆرا، برایەتی دواین پلەی ریزبەندی گرتوە، لەیارییەكانی تردا عەلەم و عفك بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون،شەرگات و سوق ئەلشیوخ بەهەمان ئەنجام بەرامبەر بوون،مەصافی جنوب بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە جنسیەی بردەوە،غازی شیمال و كەربەلا بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون،كوفە و دیفاع مەدەنی بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەرامبەر بوون.

 

هه‌واڵی گرنگ