راهێنەری دانیمارك : ئەوەی یاریزانەكان ئەنجامیاندا جێگەی باوەڕكردن نیە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەری دانیمارك : ئەوەی یاریزانەكان ئەنجامیاندا جێگەی باوەڕكردن نیە

 

كاسپەر هیولماندی راهێنەری هەڵبژاردەی دانیمارك لەدوای دۆرانی تیپەكەی بەرامبەر بە فنلندا رایگەیاند زیاد لە توانای خۆمان خستەكار بۆ تەواو كردنی یارییەكە بەهۆی ئەوەی بەسەر ئیریكسن هات.

راهێنەری دانیمارك گوتی :" ئەوەی یاریزانەكان ئەنجاممیاندا جێگەی باوەڕكردن نیە، یاریزانەكان توشی پاڵەپەستۆی دەروونی و سۆزداری هاتنەوە پاش ئەو رووداوەی بەسەر ئیریكسن هات.

دوو بژاردەمان لەبەردەم بوو تەواو كردنی یارییەكە یانیش دواخستنی بۆ ئیوارەی یەكشەممە ، هەموو لەگەڵ ئەوە بوون یارییەكە تەواو بكەین، چونكە لەو باوەڕە دابوون ناتوانن بخەون بۆیە باشترین بژاردە تەواو كردنی یارییەكە بوو لەم كاتەدا".

هیولماند گوتیشی :" لەگەڵ خانەوادەی ئیركسن گفتوگۆم كردووەو باشترین شت لە ژیان تەندروستیە، ئێمە دڵمان لەگەڵ ئیریكسن و خانەوادەكەیدایە.

هه‌واڵی گرنگ