زلاتكۆ دالیچ: بە بەرگری یاری ناكەین بۆ بردنەوە یاری دەكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زلاتكۆ دالیچ: بە بەرگری یاری ناكەین بۆ بردنەوە یاری دەكەین

 

زلاتكۆ دالیچی راهێنەری هەڵبژاردەی كڕواتیا ئامادەیی تیپەكەی بۆ یارییەكانی یۆرۆ رایگەیاند و گوتی بۆ یاری ئینگلتەرا ئامادەین و بەشێوەی بەرگری یاری ناكەین.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیارییەكە زلاتكۆ دالیچ گوتی :" ئێمە بەشێوازی بەرگری یاریی ناكەین و پاڵەپەستۆ لەسەر تیپی بەرامبەر دروست دەكەین بەمەبەستی بردنەوە.

دالیچ گوتیشی :" ئێمە ئەوە باش دەزانین یارییەكەمان زەحمەتەو بەرامبەر بە یەكێك لە پاڵێوراوانی بردنەوەی نازناوەكە یاری دەكەین، پێویستە بە رێكخستنێكی باش یاری بكەین بۆ ئەوەی ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین".

لەكۆتایشدا دالیچ گوتی :" بە بەرگری یاری ناكەین و ئامادەین خۆمان لەگەڵ شێوازی یاری كردنی ئینگلتەرا بگونجێنین، ئەمەش پەیوەست نیە بە پشت بەستن بە سێ یان چوار یاریزان لە بەرگری بەڵكو پەیوەستە بەتوانا و لێهاتوویی یاریزانەكان".

 

هه‌واڵی گرنگ