راهێنەری پورتوگال : ئێستا كاتی ئەوەیە خۆمان بۆ یاری ئەڵمانیا ئامادە بكەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەری پورتوگال : ئێستا كاتی ئەوەیە خۆمان بۆ یاری ئەڵمانیا ئامادە بكەین

 

فرناندۆ سانتۆسی راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال بەدەست هێنانی بردنەوە بەرامبەر بە مەجەر بۆ ئەو گۆڕانكارییانە دەگەڕێنێتەوە كە لەیارییەكە ئەنجامیدا.

سانتۆس بۆ رۆژنامەنوسان گوتی :" لە گێمی دووەم بە دوو دڵی دەستمان پێكردەوەو كات لەبەرژەوەندی ئێمە نەبوو پێویستمان بە بردنەوە هەبوو".

گوتیشی :" ناچار بووم هەندێك گۆرانكاری بكەم تا ڕتمی یارییەكە خێراتر بێت ، رۆناڵدۆم بۆ باڵی چەپ گواستەوەو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد لەگەڵ رافائیل ئەمەش وای كرد پێش بكەوین".

گوتیشی:" لەهەندێك كات ئەوەی ویستمان ئەنجامماندا بەڵام لەهەندێك كات ئەوەی دەتەوێت ناتوانی ئەنجامی بدەین، یاریزانە یەدەگەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردوو كارێكی نایابیان كرد".

لەكۆتایشدا گوتی :" خۆمان بۆ یاری ئەڵمانیا ئامادە دەكەین، ئێمە لە قۆناغی كۆمەڵەكانین پێویستمان بە پێشكەش كردنی ئاستێكی بەرزە، توانیمان ڕكابەرەكەمان بكوژین".

هه‌واڵی گرنگ