گاریس بێل : بەشێوەیەكی زۆر باش بۆ یارییەكەی ئەمرۆ ئامادەین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گاریس بێل : بەشێوەیەكی زۆر باش بۆ یارییەكەی ئەمرۆ ئامادەین

 

گاریس بێلی كاپتنی هەڵبژاردەی وێڵز ئامادەیی تیپەكەی بۆ یاری بەرامبەر توركیا رایگەیاند و گوتی ئێمە لە ئامادەبوونی هاندەران ناترسین، بریارە 30 هەزار هاندەر لەیاریگا ئامادەبن هانی هەڵبژاردەی توركیا بدەن.

بێل لەكۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لەیارییەكە گوتی:" دەزانم ئەو هاندەرانی لەیاریگا ئامادە دەبن پاڵپشتی هەڵبژاردەی توركیا دەكەن، بێگومان پاڵەوانێتی لەم جۆرە پێویستی بە پاڵپشتی هاندەران هەیە، ئێمە لە ئامادەبوونی هاندەران ترسمان هەیە بەشێوەیەكی باش بۆ یارییەكە ئامادەین".

بێل گوتیشی:" لە پێناو مانەوەی چانسی سەركەوتنمان بۆ قۆناغی داهاتوو تێدەكۆشین بۆ ئەوەی ئەنجامێكی باش تۆمار بكەین و بتوانین بگەین بە قۆناغی داهاتوو.

لەكۆتایشدا گوتی:" بەشێوەیەكی باش ئامادەكارییمان كردووەو كار لەسەر خاڵە لاوازەكانی هەڵبژاردەی توركیا دەكەین".

 

هه‌واڵی گرنگ