راهێنەری ئیتاڵیا : ئێمە هەڵبژاردەی سویسرامان ناچاركرد لەیارییەكە هەڵە بكەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەری ئیتاڵیا : ئێمە هەڵبژاردەی سویسرامان ناچاركرد لەیارییەكە هەڵە بكەن

 

رۆبێرتۆ مانچینی ئیتاڵی و راهێنەری هەڵبژاردەی ئازۆری دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی تیپەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا و گەیشتنی هەڵبژاردەكەی بە قۆناغی داهاتوو راگەیاند.

مانچینی لە لێدوانێكیدا وتی : " سویسرا هەڵبژاردەیەكی بەهێزە ، دەمانزانی رووبەرووی ئاستەنگی زۆر دەبینەوە ، بەراستی ئەمەش روویدا".

وتیشی : " ئێمە چەند هەلێكمان بۆ رێككەوتن ، دەمانتوانی زووتر گۆڵ تۆمار بكەین ، بەڵام كەمێك تووشی ئاستەنگی بووینەوە تا ئەو كاتەی توانیمان ئەنجامەكە مسۆگەر بكەین".

دەشڵێت : " ئێمە هەڵبژاردەی سویسرامان ناچاركرد لەیارییەكە هەڵە بكەن ، یاریزانەكانمان یارییەكی باشیان ئەنجامدا ، ئێمە دووەم یاریمان لەماوەی پێنج رۆژ لەكەش و هەوایەكی گەرم ئەنجامدا".

لەكۆتایی وتی : " هەوڵماندا یاری بە كیلینی نەكەین و پشووی پێ بدەین ، چونكە تووشی پێكان بوو ، بەهیوام لە پشكنینەكانی ئەمرۆ دەربكەوێت پێكانی نەبێت و تەنها ئازاربێت".

هه‌واڵی گرنگ