یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەشێوەیەكی سەرەتایی ئەنجامی پشكنینی پێكانەكەی جیۆرجیۆ كیلینی ئاشكرا دەكات كە لەیاری بەرامبەر سویسرا دووچاری هات و یاریگای بەجێهێشت.
ئەستێرە ئیتاڵییەكە لەیارییەكەی دوێنێ شەو كە بەسەركەوتنی ئیتاڵیا بە ئەنجامی (3 – 0) كۆتایی پێهات لەخولەكی (25) بەهۆی پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت و یارییەكەی تەواو نەكرد.
یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەشێوەیەكی سەرەتایی ئەنجامی پشكنینی پێكانەكەی جیۆرجیۆ كیلینی ئاشكراكردووە و دەڵێت لەسەر ئاستی رانی چەپی تووشی پێكان هاتووە.
بریارە ئەمرۆ یاریزانەكە لە فلۆرێنسا پشكنینی بۆ بكرێت و ماوەی دووركەوتنەوەی لەیاریگاكان رابگەیەنرێت.
جێی باسە ئیتاڵیا بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەمدایە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی شانزە بەدەستهێنا.