مەسعود ئۆزێڵی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی فەنارباخچەی توركی و یاریزانی پێشووی ریال مەدرید لەبارەی رۆیشتنی رامۆس قسە دەكات و دەڵێت ئەفسانەیەكی گەورە لەریال مەدرید رۆیشت.
ئۆزێل لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی : " ئەستێرە و ئەفسانەیەكی گەورە و مێژوویی ریال مەدرید رۆیشت ، براكەم هیوای باشترینت بۆ دەخوازم لە هەنگاوەكانی داهاتوون".
نوسیویەتی : " من هەمیشە دڵخۆش دەبم بەو كاتانەی كە بەیەكەوە لە ریال مەدرید بەسەرمان برد ، دڵت سپییە".
ئۆزێل تەمەنی (32) ساڵە ماوەی (3) ساڵ لەریال مەدرید یاری كرد ، لەو ماوەیەدا لەكۆی (157) یاری فەرمی ، (27) گۆڵی تۆماركرد.
بریاریشە رامۆس دوای (16) ساڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ماڵئاوایی لەریال مەدرید بكات ، لە ئەژماری خۆیشی لە تویتەر وێنەیەكی خۆی داناوە و لەسەری نوسیوە سوپاس ریال مەدرید.