خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە پەیامێك خۆش بۆ هاندەران رەوانە دەكات ئەویش بە نوێكردنەوەی بۆندی مێسی و مانەوەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە لە كامپ نو.
لەمیانی مەراسیمی پێشكەشكردنی فیلمی دۆكیۆمێنتاری (مێسی هونەری دەیەم) لەمیانی هۆڵی میوزیكی كەتەلۆنیا لاپۆرتا وتی : " چیمەنی یاریگای كامپ نو تاكە شوێنە كە پێلاوەكانی مێسی یاری لەسەر بكات ، ئەو بۆندەكەی نوێ دەكاتەوە".
وتیشی : " من زۆر بەهیواوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكەم ، ئەو دەیەوێت لە كامپ نو بمێنێتەوە ، هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی لەریزەكانمان بمێنێتەوە ، كارەكە ئاسان نیەی بەهۆی بوونی چەند یانەیەكی گەورە لەرووی ئابوورییەوە".
دەشڵێت , من پێشبینی وشەی (نەخێر) ناكەم بۆ نوێكردنەوەی بۆندی مێسی ، پێم وایە ئەو لەریزەكانی بەرشلۆنە دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت".