ماڵپەرێكی جیهانی بڵاوی دەكاتەوە ، جیجی بۆفۆن گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بگەرێتەوە ریزەكانی یانەی پارما.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاوی كردەوە ، جیان لویجی بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانەی یوڤینتۆس دوای كۆتایی هاتنی بۆندەكەی بریاریداوە بگەرێتەوە یانەی پارما.
سەرچاوەكە نوسیویەتی : " بۆفۆن ئامادەیە بگەرێتەوە یانە پێشوەكەی خۆی و لەخولی پلە دووی ئیتاڵی یاری بكات كە ئەم وەرزە دابەزی و ریزی یانە پلە یەكەكانی ئیتاڵیای بەجێهێشت.
بریارە ئێوارەی ئەمرۆ بۆندەكەی جیجی بۆفۆن رابگەیەنرێت و بەفەرمی درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت.