دوای ئەنجامدانی ڕاپرسیەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ دیاریکردنی باشترینەکانی وەرز کەتیایدا هەریەک لە ( مەحمود مەجید باشترین ڕاهێنەر، سەفین مەنسوڕ باشترین یاڕیزان، بارزان یوسف باشترین گۆڵپارێز، بەهاددین بەکر وەک گۆڵکاری خول، یانەی پێشمەرگەی هەولێر وەک تیپی نمونەیی ) دیاریکران.
بڕیارە بەیانی دووشەممە رێکەوتی 2021/06/21 کاتژمێر ( 6:00 )ـی ئێوارە لە مەڕاسیمێکی شایستەدا خەڵات بەسەر سەرکەوتوان دابەش بکرێت و بەفەرمی کۆتایی بەخولی نایابی کوردستان بێت بۆ وەرزی ( 2020-2021 ) .
بۆ ئەم مەبەستەش داوا لەسەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین بەمەبەستی ڕووماڵی کۆتا چالاکی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن.