وابریارە كاتژمێر 4:45ئەمرۆ ئێوارە لەیارییەكانی جەولەی 11می خولی پلەیەكی عێراق لەكۆمەڵەی یەكەم لەسەر یاریگای خۆی یانەی برایەتی میوانداری كوفە بكات.
برایەتی لە ئێستادا لەخولەكە لە دۆخێكی خراپدایە ئەم تیپە پلەی كۆتایی ریزبەندی تیپەكانی گرتوەو تەنها خاوەنی شەش خاڵەو دوو بردنەوەی هەیەو هەشت دۆرانی هەیە، برایەتی مەترسی راستەقینەی دابەزینی لەسەرە بۆ ریزی یانە پلەدووەكان، بۆیە بەهەر شێوەیەك بێت پێویستە لەم یارییەدا بردنەوە تۆمار بكەن و خۆیان لە دابەزین رزگار بكەن.
هەرچی یانەی كوفەیە خاوەنی نۆ خاڵەو پلەی 10می ریزبەندی گرتوە، ئەم یانەیە چانسی مانەوەی زیاترە لە چاو برایەتی ،جگە لەم یارییە برایەتی دوو یاری تری ماوە بەرامبەر بە یانەكانی نەورۆز و جەیش لە دوو جەولەی داهاتوو.