عێراق ماڵئاوایی لە جامی لاوانی عەرەبی كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق ماڵئاوایی لە جامی لاوانی عەرەبی كرد

 

هەڵبژاردەی لاوانی عێراق ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتی عەرەبی كرد كە یارییەكانی لە وڵاتی مصر بەڕێوە دەچێت پاش ئەوەی لەدواین یاری كۆمەڵەی سێیەم بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان لەگەڵ سەنیگال بەرامبەر بوون.

گێمی یەكەم بە پێشكەوتنی عێراق كۆتایی هات ، تاكە گۆڵەكەش لەلایەن عبدالرزاق قاسم لەخولەكی 27 تۆمار كرا، لە گێمی دووەم سەنیگال گۆڵی بەرامبەری لەلایەن سلێمان فای لەخولەكی 72 تۆمار كردەوە، یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، سەنیگال بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ پلەی یەكەمی بەدەست هێناو عێراق بە چوار خاڵ پلەی سێیەمی بەدەست هێناو ماڵئاوایی لە جامەكە كرد.

هه‌واڵی گرنگ