لەخولی نایابی عێراق هەولێر و قوەجەوییە بەرامبەر بوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەخولی نایابی عێراق هەولێر و قوەجەوییە بەرامبەر بوون

 

لەیارییەكانی جەولەی 33 خولی نایابی یانەكانی عێراق لەسەر یاریگای خۆی یانەی هەولێر میوانداری قوەجەوییەی كرد لەیارییەكەش بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون.

هەردوو تیپ هەوڵیاندا گۆڵ تۆمار بكەن و یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن بەڵام نەیانتوانی ئەو دەرفەتانەی لە یارییەكە رێككەوتن بیان كەن بە گۆڵ یارییەكەش بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.

بەم ئەنجامەش قوەجەوییە لە پێشەنگ بووە خاوەنی 73 خاڵ،ئەمەش بەرامبەر بوونی حەفتەم بوو لەم وەرزە بەدەستی هێنا، بەجیاوازی هەشت خاڵ لە پێش نزیكترین ركابەریتی كە یانەی شوڕتەیە.

هەرچی هەولێرە بووە خاوەنی 37 خاڵ پلەی 13می ریزبەندی گرتوەو حەفت خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە، ئەمەش بەرامبەر بوونی 13مین بوو لەم وەرزە تۆماری كرد.

 

هه‌واڵی گرنگ