یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد

 
 
به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى دەرکرد.
 
1-چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەم رۆژانە دەست پێ دەکاتەوە.
 
- قۆناغی 16ی خولی یانه‌ پلە دووەکانی کوردستان یارییەکانی چوون رۆژانی پێنج شەممە و هەینی لە بەرواری (1-2)-7-2021 بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی گەرانەوە لە رۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە لە بەرواری (6-7)-7-2021 بەڕێوە دەچێت.
 
- خولی نایابی (لاوان)ی کوردستان لەم رۆژانەی خوارەوە یارییەکانی بە ڕێوە دەچێت.
 
*گه‌ڕی شه‌شه‌م /رۆژی یەکشەممە - بەرواری 4-7-2021
*گه‌ڕی حه‌وته‌م /رۆژی پێنج شەممە - بەرواری 8-7-2021
*گه‌ڕی هه‌شته‌م /رۆژی دوو شەممە - بەرواری 12-7-2021
*گه‌ڕی نۆیه‌م /رۆژی هەینی - بەرواری 16-7-2021
 
-پاڵەوانیه‌تی جامی لاوانی کوردستان لەم رۆژانەی خوارەوە بە ڕێوە دەچێت.
 
رۆژی دوو شەممە – بەرواری 5-7-2021
رۆژی شەممە – بەرواری 10-7-2021
 
2- ئاگاداری یانە پلە یەکەکانی بەشدار لە خولی فووتساڵی کچان دەکەینەوە، رۆژی شەممە لە بەرواری 3-7-2021 کاتژمێر 11ی بەیانی لە بارەگای نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئامادە بن بۆ گفتوگۆ کردن لە بارەی بەڕێوە چوونی خولی فووتساڵی پلە یەکی کوردستان کە بڕیارە لە 15-7-2021 بەڕێوە بچێت.
-تێبینی /هەر یانەیەک بەشداری لە کۆبوونەوەکە نەکات، بە بەشدارنەبوو لە خولەکە هەژمار دەکرێت.
 
3- داوا لە سەرجەم یانەکان دەکەین بە تایبەتی لە خولی لاوان وپاڵه‌وانیه‌تی جامی لاوان،رێز لە تیپی میوان بگرن لە دابین کردنی ژووری میوان و سەرجەم پێداویستیەکانی میوانداری.
 
٤-داوا لە یانەی هەندرێن دەکەین، ژووری میوان بە ڕێک و پێکی ئامادە بکات بۆ یارییەکانی خولی نایابی لاوانی کوردستان.
 
٥-ئاراستە کردنی نوسراوێک بۆ (وەزارەتی رۆشنبیری/ بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش)، بۆ ئەنجامدانی خولی فێرگە و ئەکادیمیاکانی یانەکانی کوردستان.
یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان

هه‌واڵی گرنگ