تيروپشكی پاڵاوتنی جامی جیهانی راكێشرا و عێراق كەوتە ئەم گرووپە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تيروپشكی پاڵاوتنی جامی جیهانی راكێشرا و عێراق كەوتە ئەم گرووپە

 

لە كوالالەمبوری پایتەختی مالیزیا تیروپشكی قۆناغی سێیەم و كۆتایی لە پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی (2022)ـی قەتەر راكێشرا.

لە تیروپشكەكە هەڵبژاردەی عێراق كەوتە گرووپی یەكەم كە بە گرووپی عەرەبی ناسراوە, شان بەشانی هەڵبژاردەكانی كۆریای باشوور و ئێران و ئیمارات و سوریا و لوبنان یاری دەكات.

لە كۆمەڵەی دووەمیش هەریەكە لە ژاپۆن و ئوسترالیا و سعودیە و چین و عومان و ڤێتنام ركابەری یەكتر دەكەن.

خاوەنی پلەكانی یەكەم و دووەمی هەر گرووپێك راستەوخۆ سەردەكەوێت بۆ جامی جیهان ، باشترین پلە سێیەكانیش رووبەرووی یەكتردەبنەوە بۆ دیاریكردنی یەكێكیان بگاتە قۆناغی شیاندنی جامی جیهانی.

یارییەكانی ئەم قۆناغە لە مانگەكانی ئەیلول و تشرینی یەكەم و دووەمی ئەمساڵ و كانوونی یەكەم و شوبات و ئازاری ساڵی داهاتوو بە (10) جەولە بەرێوەدەچێت.

هه‌واڵی گرنگ