لەیارییەكانی گەڕی (34)ـی خولی یانە نایابەكانی عێراق یانەی هەولێر بە تاكە گۆڵێكی هەژارانە سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركرد و لەیانەی حدودی بردەوە.
گۆڵی یارییەكە یاریزان هەڵۆ فایەق لەخولەكی (51) تۆماریكرد و یانەكەی كردە خاوەنی سێ خاڵ.
بەم ئەنجامەش یانەی هەولێر بە كۆكردنەوەی (40) خاڵ سەركەوت بۆ پلەی (11)ـی ریزبەندی و حدودیش بە (27) خاڵ پلەی (19)ـی گرتووە.