بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی گەڕی (35)ـی خولی نایابی عێراقی هەردوو یانەی هەولێر و كارەبا رووبەرووی یەكترببنەوە.
یارییەكە كاتژمێر (7:00)ـی ئێوارە لەسەر یاریگای فرانسۆ هەریری بەرێوەدەچێت ، هەولێر بەدوای سەركەوتن دەگەرێت.
لەم خولە یانەی قوەجەویە بەفەرمی بۆتە پاڵەوان ، یانەی هەولێریش مانەوەی خۆی لە خولەكە مسۆگەركردووە.
ئێستا هەولێر بە كۆكردنەوەی (40) خاڵ پلەی (12)ـی ریزبەندی گرتووە و كارەباش بە (39) خاڵ پلەی (13)ـی ریزبەندی گرتووە.