بریارە ئەمرۆ شەممە ٢٠٢١/٧/١٠ لە كاتژمێر ٧:٣٠ ـی ئێوارە، لە یاریگەی فەیحا لە بەسڕە، لە گەڕی ٣٦ ـی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یانەی هەولێر دەبێتە میوانی یانەی نەفتی بەسڕە.
هەولێر بە كۆكردنەوەی (41) خاڵ پلەی (12)ـی ریزبەندی گرتووە ، مانەوەی خۆی لە ریزی یانە نایابەكان بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەركردووە.
هەرچی یانەی نەفتی بەسرەیە بەهەمان ژمارەی خاڵ پلەی (11)ـی ریزبەندی گرتووە ئەویش مانەوەی خۆی لە ریزی یانە نایابەكان بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەركردووە.
لەیارییەكەی ئەمرۆ بەهۆی وەرگرتنی سێ كارتی زەرد هەریەكە لە شوان مامۆ و هەردی سیامەند بەشداری ناكەن ، نەوزاد عەبدولحەمیدیش بەهۆی پێكانەوە گەشتی شاری بەسرەی نەكردووە.