لەیارییەكانی گەری (36)ـی خولی یانە نایابەكانی عێراق یانەی هەولێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر بە نەفتی بەسرە دۆرا.
گۆڵی یارییەكە یاریزانی پیشەگەری نێجیری بنیامین ئاكور لەخولەكی (44) بۆ یانەی نەفتی بەسرە تۆماریكرد.
بەم ئەنجامەش یانەی نەفتی بەسرە كۆی خاڵەكانی بۆ (44) خاڵ بەرزكردەوە و پلەی دەیەمی ریزبەندی گرتووە ، هەرچی هەولێرە بە (41) خاڵ پلەی (11)ـی گرتووە.