لەیارییەكانی گەڕی (37)ـی خولی یانە نایابەكانی عێراق یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لەیانەی سناعاتی كارەبایی بردەوە.
یانەی میوان بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵ هاتە شاری هەولێر بەهۆی ئەوەی یانەكە لەو ریزبەندییە دایە كە دایدەبەزێنێت بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو.
هەولێر لەیارییەكەدا بە گۆڵێكی بێ وەڵام سەركەوتنی تۆماركرد ، گۆڵەكەش لەخولەكی (78) لەلایەن ئاكام هاشم تۆماركرا.
بەم ئەنجامەش هەولێر خۆی كردە خاوەنی (44) خاڵ پلەی (12)ـی ریزبەندی گرتووە ، هەرچی سناعاتی كارەباییە بە كۆكردنەوەی (36) خاڵ پلەی (18)ـی گرتووە لەیاری داهاتوو بردنەوە تۆمار نەكات ، دادەبەزێت بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی عێراق.