فەرمی... دۆنارۆما بۆندی لەگەڵ پاریس سان جێرمان واژۆكرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرمی... دۆنارۆما بۆندی لەگەڵ پاریس سان جێرمان واژۆكرد

 

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە ئەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر بڵاویان كردۆتەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستیان لەگەڵ گۆڵپارێزێكی یانەی میلان واژۆكردووە.

یانەی پاریس سان جێرمان بڵاوی كردۆتەوە ، یانەكەمان بۆندی لەگەڵ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵچی پێشووی یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی واژۆكردووە.

سەرچاوەكە بڵاوی كردۆتەوە ، بۆندی دۆنارۆما تا ساڵی (2026) بەردەوام دەبێت ، مووچەی ساڵانەیشی دەگاتە (10) ملیۆن یۆرۆ.

جێی باسە بۆندەكەی دۆنارۆما چوارەم بۆندی گەورەی یانەی پاریس سان جێرمانە لەم هاوینە ، دوای ئەشرەف حەكیمی و ڤاینالدۆم و سێرجیۆ ڕامۆس.

هه‌واڵی گرنگ