دوای شكستەكەی لەگواستنەوەی هالاند ، چێڵسی لوكاكوی دەوێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای شكستەكەی لەگواستنەوەی هالاند ، چێڵسی لوكاكوی دەوێت

 

یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت ئەستێرەیەكی پێشووی خۆی بگەرێنێتەوە ریزەكانی ، ئەمەش دوای ئەوەی شكستی هێنا لە گواستنەوەی هالاند بۆ ریزەكانی.

ماڵپەری كالچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی چێلسی دەیەوێت رۆمیلۆ لوكاكۆی ئەستێرەی پێشووی خۆی كە ئێستا لەیانەی ئینتەرمیلان یاری دەكات بگوازێتەوە ریزەكانی.

سەرچاوەكە دەڵێت ، چێڵسی ئامادەیە بری (90) ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی لوكاكو خەرج بكات، كە ئەمساڵ توانی دوای (11) ساڵ نازناوی سكۆدیتۆ بۆ ئینتەر بباتەوە.

پێشتر لوكاكۆ لەساڵی (2011) بە درێسی چێڵسی یاری كردووە پێش ئەوەی بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی وێست برۆمیچ بكات.

 

هه‌واڵی گرنگ