بەرشلۆنە و لاوتارۆ مارتینێز لەیەكتر دووركەوتنەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەرشلۆنە و لاوتارۆ مارتینێز لەیەكتر دووركەوتنەوە

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەهۆی بۆندە نوێیەكەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی تووشی گرفت دەبێت و لە یاریزانەكە دووردەكەوێتەوە.

یانەی ئینتەرمیلان گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی بۆ ئەوەی بۆندەكەی نوێ بكاتەوە لەگەڵ یانەكە بمێنێتەوە.

سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئیتاڵیا دەڵێن ، ئینتەرمیلان رۆیشتنی مارتینێز رەتدەكاتەوە و دەیەوێت بۆ ماوەی (4) ساڵی دیكە یاریزانەكە لە جیۆزێپی میاتزا بهێڵێتەوە.

رۆژنامەی كواترۆی ئیسپانی روونی كردەوە ، هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدرید گەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی بۆ ئەوەی دوو یاریزانی خۆیان ئاڵوگۆربكەن.

سەرچاوەكە دەڵێت ، ئەنتوان گریزمان بەبۆندێكی هەمیشەیی دەگەرێتەوە ئەتلەتیكۆ مەدرید ، هەرچی بەرشلۆنەیە دەیەوێت ساول نیگوێز بگوازێتەوە كامپ نو و بیكاتە شوێنگرەوەی مارتینێز ئەگەر لە بۆندەكە سەركەوتوو نەبن ، لە گواستنەوەی ئەستێرەكە بۆ ریزەكانی.

 

هه‌واڵی گرنگ