پەیامنێری گۆڵ : نزیكبوونەوەی ڤینیسیوس و مان یونایتد راست نییە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەیامنێری گۆڵ : نزیكبوونەوەی ڤینیسیوس و مان یونایتد راست نییە

 
رۆژنامەنوسێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، ئەوەی لەبارەی نزیكبوونەوەی ڤینیسیۆس لەیانەی مانچستەر یونایتد باس دەكرێت راست نییە.
 
ماريۆ كورتيگانا پەیامنێری كەناڵی (Goal) بڵاوی كردەوە ، " ریال مەدرید بەهیچ شێوەیەك بۆ بۆندەكەی مانچستەر یونایتد بۆ فرۆشتنی ڤینیسیۆس رازی نەبووە، ئەو هەواڵە (100%) راست نییە".
 
سەرچاوەكە دەڵێت ، یانەی ریال مەدرید بیرۆكەی فرۆشتنی ڤینیسیۆس بە مانچستەر یونایتد یان هەر یانەیەكی دیكە رەتدەكاتەوە.
 
لەسەردەمی كارلۆ ئەنچیلۆتی ، ڤینیسیۆس دەیەوێت ببێتە یاریزانی ژمارە یەك و لەلایەن راهێنەرەكەوە متمانە وەربگرێت و سەركردایەتی هێڵێ پێشەوەی تیپەكەی بكات.

هه‌واڵی گرنگ