ئەم هەفتەیە بەرشلۆنە داهاتووی دیمبلی یەكلایی دەكاتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەم هەفتەیە بەرشلۆنە داهاتووی دیمبلی یەكلایی دەكاتەوە

 

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا باس لە پەرەسەندنی نوێ دەكەن لەبارەی داهاتووی عوسمان دێمبلی فەرەنسی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بۆ وەرزی نوێ.

گرێبەستی ئەم یاریزانە فەرەنسیە لەگەڵ بەرشلۆنە لەهاوینی 2022 كۆتایی پێ دێت تا ئێستاش رازی نەبووە بەو گرێبەستانەی پێشكەشی كراون تا لەگەڵ یانەكە لەیاری كردن بەردەوام بێت و گرێبەستەكەی تازە بكاتەوە.

رادیۆی مۆنتی كارلۆی فەرەنسی لە بەرپرسانی بەرشلۆنەی ئاشكرا كردووە ئەم هەفتەیە هەفتەیەكی یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ دیاری كردنی چارەنوسی دێمبلی لەگەڵ یانەكە.

بریارە یانەی بەرشلۆنە كۆبونەوەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ دیاری كردنی چارەنوسی ئەم یاریزانە ئەنجام بدات، ئایا ئەم یاریزانە بەشێك دەبێت لە پرۆژەی داهاتووی یانەكە یانیش لە یانەكە دەروات.

بەرشلۆنە پێویستە بە دەست بەردار بوون لە چەند یاریزانێك هەیە بۆ ئەوەی گرێبەستی میسی تازە بكاتەوە، بەڵام كارگێری یانەكە ئارەزوو دەكات دێمبلی لەگەڵ یانەكە لەیاری كردن بەردەوام بێت.

دێمبلی تەمەن 24 ساڵە لەیارییەكانی یۆرۆ لەكاتی بەشداری كردنی لەیاری فەرەنسا بەرامبەر مەجەر توشی پێكان بوو بەهۆیەوە ماوەی چوار مانگ لەیاریگاكان دوور دەكەوێتەوە، لەوەرزی رابردووش بەهۆی پێكانی زۆرەوە لەچەندی یاری سەرەكی یانەكەی بەشداری نەكردووەو كێشەی زۆری بۆ تیپەكە دروست كردووە، ئەمەش هۆكارێكی ترە بەرشلۆنە بیری لەوە كردۆتەوە دەست بەرداری بێت.

هه‌واڵی گرنگ