بایرن میونخ دەستی بە ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێ كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایرن میونخ دەستی بە ئامادەكارییەكانی وەرزی نوێ كرد

 

ماوەی چەند رۆژێكە یانەی بایرن میونخ دەستی بە ئامادەكاری كردووە بۆ وەرزی نوێ بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی باش ئامادەكاری بكات و ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنێت.

بایرن میونخ ئەم وەرزە گۆرانكاری زۆری لە ریزەكانی كردووە بەتایبەتی دوای رۆیشتنی هانز فلیكی راهێنەر لە ئەركی مەشقدانەوەی تیپەكەو وەرگرتنی مەشقی ئەڵمانیا، جۆلیان ناگلیسمانی راهێنەری پێشووی لایبزیگ مەشقی بایرن میونخی وەرگرت، ئەم راهێنەرە لاوە لە رابردوو ئەنجامی باشی لەگەڵ لایبزیگ بەدەست هێناوە هاندەرانی یانەكە لەو بڕوایەدان ئەم راهێنەرە سەركەوتوو دەبێت بەتایبەتی كارگێری بایرن میونخ پاڵپشتیەكی زۆری دەكەن.

هەریەك لە یاریزانان دایۆت ئۆبامیكانۆ و عومەر ریچاردز پەیوەندیان بە یانەی بایرن میونخ كردووە تا لەگەڵ یانەكە بەشداری لە یارییەكان بكەن، هەریەك لە خافێر مارتینز و داڤید ئەلاپا و جیرۆم بواتینگ لە یانەكە رۆیشتن دوای كۆتایی هاتنی گرێبەستەكانیان، ئەلیكساندەر نۆبلیش بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانەی مۆناكۆی فەرەنسی كرد.

بایرن میونخ لەوەرزی رابردوو توانی نازناوی خولی ئەڵمانیا بباتەوەو لە قۆناغی هەشتەمی یانە پاڵەوانەكان ماڵئاوایی كرد، یاریزانە نێودەوڵەتیەكان بەهۆی بەشداری كردنیان لە كوپا ئەمەریكا و یۆرۆ پەیوندیان بە مەشقەكانی بایرن میونخ نەكردۆتەوە، بەشداری لەیاری ئەمرۆ بەرامبەر كۆڵن ناكەن، بریاریشە یانەكە چەند یارییەكی تری دۆستانە ئەنجام بدات لە 24 ئەم مانگە بەرامبەر بە ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی یاری دەكات و لە 28 مانگ بەرامبەر بە بروسیامونشن گڵادباخ یاری دەكات و پاشان لە 31 مانگ بەرامبەر ناپۆلی ئیتاڵی یاری دەكات.

یەكەم یاری فەرمی بایرن میونخ لە قۆناغی یەكەمی جامی ئەڵمانیا دەبێت بەرامبەر بە یانەی بریمر لە شەشی ئابی داهاتوو،یەكەم یاریشی لەخولی ئەڵمانیا بەرامبەر بە بروسیامونشن گڵادباخ دەبێت لە 13 ئابی داهاتوو.پاشان لە 17ی ئاب بەرامبەر بە بروسیادۆرتمۆند لە جامی سوپەڕی ئەڵمانیا یاری دەكات.

هه‌واڵی گرنگ