كارلۆس كیرۆش لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی عێراق نزیكدەبێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارلۆس كیرۆش لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی عێراق نزیكدەبێتەوە

 

كارلۆس كیررۆشی پورتوگالی نزیكە ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق وەربگرێت.

د. ئەجمەد كۆچەر ئەندامی كاتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بە سپێدەی رایگەیاند : لە گفتوگۆداین لەگەڵ 3 ڕاهێنەر بۆ ئەوەی ئەركی مەشقدانەوەی هەڵبژاردەی عێراق وەربگرن یەكێك لەو 3 ڕاهێنەرەش كارلۆس كیرۆشە.

هەورەها ناوبراو دووپاتی كردەوە: كیرۆش نزیكترینیانە بۆ وەرگرتنی ئەركەكە و ڕەنگە لە چەند كاتژمێری داهاتوو یەكلاببێتەوە ، ئاماژەی بەوەشكرد, لە ئەگەری رێكنەكەوتن لەگەڵا كیرۆش ئەوا لەگەڵا دوو ڕاهێنەرەكەی تر گفتوگۆ دەكەین.

ئەحمەد كۆچەر باسی لەوەشكرد: هەلبژاردەی عێراق كەمپێكی مەشقیش لە ئەوروپا دەكاتەوە ڕەنگە ئەم كەمپە مەشقیە لە وولاتی كڕواتیا یان سڕبیا بێت و چەند یارییەكی دۆستانەش ئەنجام دەدەین و دەمانەوێت هەڵبژاردەكە بە باشی ئامادەبێت بۆ پالاوتنەكانی گەیشتن بە جامی جیهانی .

لە دویان قۆناغی پالاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر عێراق لە كۆمەڵەی یەكەم بەرامبەر بە هەَلبژاردەكانی ئیمارات، لوبنان، ئیران، سوریا، كۆیای باشوور یاری دەكات.

هه‌واڵی گرنگ