زەورا بە سێ گۆڵ لە هەولێری بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زەورا بە سێ گۆڵ لە هەولێری بردەوە

 

لە كۆتا جەولەی خولی نایابی یانەكانی عێراق یانەی زەورا پلەی دووەمی بەدەست هێنا پاش ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە 3-1 گۆڵ لە هەولێری بردەوە.

لەخولەكی 12 عەلا عبدالزەهرە گۆڵی یەكەمی بۆ زەورا تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە كۆتایی هات.

لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بە 17 خولەك نیاز محمد گۆڵی بەرامبەری بۆ هەولێر تۆمار كردەوە ئەمەش ئەركی زەورای زەحمەت كرد، یانەی میوان هەوڵی زۆریدا بۆ ئەوەی گۆڵی بردنەوە تۆمار بكات، لەكۆتا خولەك حوسێن عەلی بەلێدانێكی راستەوخۆ توانی گۆڵێكی جوان بۆ زەورا تۆمار بكات بەم گۆڵەش پێشكەوتن،لەخولەكی دووەمی كاتی بەفیرۆچووی یارییەكەش عەلا عەبدالزەهرە گۆڵی سێیەمی زەورای تۆمار كرد كە گۆڵی دووەمی خۆی بوو لە یارییەكە، بەم ئەنجامەش زەورا بووە خاوەنی پلەی دووەم 75 خاڵ لەوەرزی داهاتوو بەشداری لە پاڵاوتنەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا دەكات، هەولێریش بە 44 خاڵ پلەی 12می بەدەست هێنا.

لەسەر یاریگای نەجەفی ئۆڵۆمپی یانەی نەجەف سەركەوتنێكی گرنگی بەرامبەر قاسم بەدەست هێنا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر براوە بوو.

تاكە گۆڵی بردنەوەی نەجەف لەلایەن ئەحمەد لەفتە كۆنی لەخولەكی 63 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش نەجەف بووە خاوەنی 74 خاڵ پلەی سێیەمی بەدەست هێناو لەوەرزی داهاتوو بەشداری لە پاڵاوتنی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا دەكات.

لەسەر یاریگای تاجیش یانەی تەڵەبە مانەوەی خۆی لە خولەكە مسۆگەر كرد پاش ئەوەی بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە كارەبای بردەوە، تاكە گۆڵی بردنەوەی تەڵەبە لەلایەن عەلی كەریم لەخولەكی 47 تۆمار كرا، بەم بردنەوەیەش تەڵەبە بووە خاوەنی 39 خاڵ پلەی 17می ریزبەندی بەدەست هێنا لە ریزی یانە نایابەكان مایەوە.

لە یارییەكی تردا هەردوو یانەی صناعات كارەبائی و شوڕتە بە گۆڵێك بەرامبەر بوون،محمود ئەحمەد لەخولەكی هەشت بەلێدانی سزا گۆڵی پێشكەوتنی بۆ صناعات كارەبائی تۆمار كرد،لەگەڵ دەست پێكردنەوەی گێمی دووەم بەیەك خولەك جیلمین ریڤاس گۆڵی بەرامبەری بۆ شوڕتە تۆمار كردەوە یارییەكەش بەم ئەنجامە كۆتایی هات، شوڕتە بە 72 خاڵ پلەی چوارەمی بەدەست هێناو صناعات كارەبائی بە 37 خاڵ پلەی 18می بەدەست هێنا، بۆ مانەوە لە ریزی یانە نایابەكان هەینی داهاتوو یارییەكی یەكلاكەرەوە لەگەڵ یانەی سامەرای خاوەن پلەی سێیەمی خولی پلەیەك ئەنجام دەدات.

هه‌واڵی گرنگ