قوەجەویە بەبردنەوە نازناوی خولی عێراقی بەرزكردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوەجەویە بەبردنەوە نازناوی خولی عێراقی بەرزكردەوە

 

یانەی قوەجەویە بە بردنەوەی لە یانەی حدود بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هێنا بەیارییەكانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراق.

ئەگەرچی یارییەكە هیچ كاریگەریەكی لەسەر ریزبەندی نەبوو , چونكە قوەجەویە بەفەرمی بۆتە پاڵەوانی خولی نایابی عێراق و یانەی حدود دابەزیوە بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی عێراق.

لەخولەكی (50) بیلال خدر گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی حدود تۆماركرد ، بەڵام حومادی ئەحمەد لەخولەكی (67) ئەنجامەكەی بۆ قوەجەویە راست كردەوە ، گۆڵی سەركەوتنیش گۆڵكاری خولەكە ئەیمەن حوسێن لەخولەكی (87) تۆماریكرد.

بەم ئەنجامەش قوەجەویە بە كۆكردنەوەی (83) خاڵ بەفەرمی بووە پاڵەوانی خولی نایابی عێراق و حدودیش بە (31) خاڵ دابەزی بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی عێراق.

هه‌واڵی گرنگ